ژمارەی شەهیدەکانی غەززە گەشتە ١٥ هەزار و ٥٠٠ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ١٥ هەزار و ٥٢٣ کەس شەهید بوونەتەوە کە بەشێکی گەورەیان ئافرەت و منداڵن.
ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەززە سەبارەت بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە هەوڵەکان بۆ رزگارکردن و دەرێنانی قوربانییەکان لە ژێر باڵەخانە رووخاوەکاندا بەردەوامن و تاوەکو ئێستا ١٥ هەزار و ٥٢٣ کەس شەهید بوونەتەوە کە لە سەدا ٧٠یان ئافرەت و منداڵن و ٤١ هەزار و ٣١٦ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
قودرە دەست نیشانی کرد، ٢٨١ کەس لە شەهیدەکان کارمەندی تەندروستی بوون و ٥٦ ئەمبۆلانس و ٥٦ ناوەندی تەندروستیی لە ناو بردووە و ٢٠ نەخۆشخانە و ٤٦ ناوەندی تەندروستی بۆش کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.